ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک
ڕۆژی 21 February (2 ی ڕه‌شه‌مه) له لایان یۆنسکۆوه به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک په‌سندکراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ڕووداوێکی ساڵی 1952ز. له وڵاتی به‌نگلادێشی ئێستا بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌م ڕۆژه به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک بنرێ.له پێش سه‌ربه‌خۆیی "به‌نگلادێش"ئه‌و وڵاته به‌شێک بوو له وڵاتی پاکستان.ئه‌وکات پاکستان له دوو به‌شی ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا پێکهاتبوو که 1600 ک.م. له یه‌ک دوور بوون.که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌ی "به‌نگاڵی" له به‌شی ڕۆژ‌هه‌لاتی پاکستان وخاوه‌نی زمان ،فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو پێشکه‌وتوو وله‌مێژینه بوون.
"محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌ناح" ڕێبه‌ری حکومه‌تی پاکستان ڕێبازێکی زۆرتوندوتیژی دژبه به‌نگالی‌یه‌کان گرتبووه به‌ر که هه‌رئه‌و ڕێبازه بووه هۆی له‌ت له‌ت بوونی پاکستان.
پاکستان ته‌نیا زمانی "ئوردوو"ی کرده زمانی فه‌رمی و ئیزنی به به‌نگالی‌یه‌کان نه‌دا به زمانی زگماکی خۆیان بخوێنن وسیاسه‌تی تاواندنه‌وه‌ی زمانی به‌نگالی له ناو ئوردوو دا ڕه‌چاو گیرا.له پاکستان بۆ سه‌رکووت کردنی به‌نگالی‌یه‌کان ته‌نیا "ئایین"یان به تاقانه فاکته‌ری په‌یوه‌ندی دوو نه‌ته‌وه دانا.
خه‌ڵکی به‌نگاڵ وبه تایبه‌ت خوێندکاران دژ به‌م کاره نامرۆڤانه ونادیمۆکراتییانه‌ی حکومه‌تی پاکستان ڕاوه‌ستان وکاردانه‌وه‌ی تیژیان نیشان دا.خوێندکاران وه‌ک ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه و خه‌ڵکی به ئارامی خۆپیشاندانیان سازدا به‌ڵام حکومه‌تی پاکستان به هێزی پۆلیس هێرشی برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و تاقمێک له‌وان کوژران وبرینداربوون.چوونکێ کوژرانی ئه‌وان له ڕێگای مافێکی خوداداودا(زمانی زگ‌ماک) بوو خه‌ڵکی ناوی "شه‌هید"یان له سه‌ردانان وئه‌و ڕووداوه بووه هه‌وێنێک بۆبزووتنه‌وه‌کانی دوایی. رۆژی 21 February بووه ڕه‌مزی به‌رخوودانی به‌نگاڵ و ئه‌وانی ئاگادارکرده‌وه که نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازله پاکستانن و بیری ئه‌وانی له مه‌ڕ دێمۆکراسی ونه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و عیلمانیه‌ت به‌رفره‌وان کرد وله ئاکامدا بووه هۆی سه‌ربه‌خۆیی "به‌نگلادێش" له پاکستان.
له دوای ساڵی 1952 ز. وڵاتانی ئامریکا،ئینگلیز ،کاناداوهێند ئه‌م ڕۆژه‌یان وه‌ک ڕۆژێکی پیرۆز یادکرده‌وه و خه‌ڵکی به‌نگلادێشیش زیاتر که‌وتنه بیری زمانی زگماکی خۆیان و زۆرتری پێ‌ڕاگه‌یشتن . ڕێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییU.N. ئه‌م ڕۆژه‌ی وه‌ک ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک ڕاگه‌یاند وئه‌مڕۆ له زیاتر له200 ووڵاتی جیهان ئه‌م ڕۆژه ده‌که‌نه جه‌ژن.
خه‌ڵکی به‌نگلادێش ئه‌مڕۆ له پاڵ حه‌ول دان بۆ زمانی زگماکی خۆیان ونه‌هێشتنی بیری شۆوێنیسم ڕێز بۆ ته‌واوی زمانه‌کانی دیکه‌ی جیهان داده‌نێن.ئه‌م‌کاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی به‌نگاڵ ده‌بێته ڕێسا ونموونه نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان ونیشان ده‌دا که زمانی زگ‌ماک چه‌نده پیرۆز وپــڕبایه‌خه‌و و ڕه‌مزی سه‌ربه‌خۆیی‌یه.
وێرای سلاو حورمه‌ت پیرۆزبایی ئه‌و ویبلاگه‌و لێ ده‌که‌م .هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بن. هاورێتان هێرش