ده‌رسی ئه‌مڕۆ
له دوێنێ شه‌وه‌وه خۆم ته‌یار ده‌کرد بۆ ئه‌مڕۆی قوتابخانه.به یانی زوو به جل وبه‌رگی کوردییه‌وه به‌ره‌و قوتابخانه‌ی "هۆشمه‌ند" ڕێکه‌وتم.له ده‌سپێکی وانه‌دا له قوتابیانم پرسی : کێ ده‌زانێ دوو بۆنه‌ی گرینگی ئه‌مڕۆ 2ی ڕه‌شه‌مه به‌رامبه‌ر له گه‌ڵ 21February بڵێ؟
به داخه‌وه که‌س نه‌یزانی.ئاخێکم هه‌ڵکێشا و وتم ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی گرینگه و دوو بۆنه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه: 1- ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک 2- ڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هه‌ژار.
باسی ئه‌و دوو بۆنه گرینگه‌م بۆ کردن .گوتم ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییه ئه‌مڕۆ ڕۆژێکه که ته‌واوی مرۆڤ ڕێزی لێده‌گرن وده‌یکه‌نه جه‌ژن وبه زمانی زگماکیان قسه ده‌که‌ن به‌ڵام به داخه‌وه لێره که‌م که‌س ده‌زانێ که ڕۆژێک به‌و ناوه هه‌یه چ بگا به‌وه‌ی که جێژنی بۆ بگرن.
گوتم منیش ئه‌مڕۆ ده‌مهه‌وێ وه‌ک ته‌واوی مرۆڤ به زمانی خۆم قسه بکه‌م،به هۆی ئه‌وه که قوتابی غه‌یره کوردی لێیه به کوردی وفارسی قسه‌م کرد وقین وسکاڵای خۆم ده‌ربـڕی که بۆ ناتوانین به زمانی خۆمان بخوێنین وقسه بکه‌ین وبه قوتابییه تورکهکانیشم گوت که به زمانی تورکی هه‌ستی خۆیان بۆ ئه‌م ڕۆژه گرینگه ده‌ربڕن.
هۆکاری ناونانی ئه‌مڕۆم به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک بۆباس کردن وبایه‌خی پارازتنی زمانی دایکیم بۆگوتن،دواییش باسی مامۆستاههژارم کرد.
ڕێکه‌وتێکی باش بوو که ته‌وه‌ره‌ی ده‌رسی ئه‌مڕۆمان "نامه نووسین" بوو دوایی ده‌رس ته‌واوبوون پێم گوتن که هه‌رکامیان له نامه‌یه‌کدا باسی ئه‌م دوو بۆنه گرینگه بکه‌ن.به داخه‌وه کوردی نازانن به تایبه‌ت ئه‌مساڵ جه‌ختمان زۆر له سه‌ره وهه‌وا زۆر سارد وبهستهڵهکه وناهێڵن ...
ئه‌مساڵ یه‌که‌مین ساڵه که به فارسی قسه ده‌که‌م وئه‌ویش له بهرنهخستنه ژێرپێی مافی چهندقوتابی غه‌یره کورده.
ئه‌مانه وێنه‌ی چه‌ند نووسراوه‌ی قوتابییهکانمه که ئه‌مشه‌و ئیسکهنم کردون:
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/behshid.JPG
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/shima.JPG
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/elnaz.JPG
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/jina.JPG
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/mahsa.JPG