کۆماری بێده‌نگی
*** 1 ***
له‌کۆماری بێده‌نگییه‌وه ده‌دوێم
ساڵگارێکه
شه‌قام وکۆڵانی ئاخنراوی گوێی ئاواتم
قه‌یران قه‌یران ،
تینووی خرنگه‌ی بازنه‌ی ده‌ستی ده‌نگستانه
ساڵگارێکه
شاری خه‌فه‌خانه‌ی شێعرستانم
هێڵی ته‌له‌فۆنی وشه‌کانی لێ پچرِاوه و
چنگی ته‌نیایی له‌گه‌رووم به‌رنابێ
ره‌شگارێکه
ژنانی ئاوات خنکاوی ناو ته‌می ره‌شی بن چارشێویان
کچانی شه‌وپۆشی تریقه هه‌ڵفرِیوی هێلانه‌ی لێویان
مه‌راق مه‌راق
له‌پرسه‌ی ئازادی و
له‌پرسه‌ی عه‌شق و
له‌سامی سه‌نگینی سکووتیان
بێزوو ، بێزوو به میوه‌ی ده‌نگه‌وه ده‌که‌ن
هه‌تا سروه‌ی خه‌یاڵی ده‌ستی ده‌نگێک هه‌ڵکا ت و
سنه‌وبه‌ری وشکی باڵایان راهه‌ژێنێ.
ساڵگارێکه
پیاوانی خه‌سارژینی ئاوات خه‌ساو
هه‌زاران چه‌پکه‌عه‌شقی ژاکاو
له‌ئارشیوی ناخیاندا نێژراوه
که‌چی له‌ناودووکه‌ڵی خۆزگه‌وئاره‌زووی سووتاویاندا،
لێوی بڵێسه وگوێی تینوویان
بۆ کانیی ده‌می یه‌کترده‌رِوانێ و
نوستوو نوستوو
خه‌و به‌جێژنی ده‌نگه وه‌ده‌بینن...
*** 2 ***
من له‌کۆماری بێده‌نگییه‌وه ده‌دوێم!
ده‌نگ ، موژده‌ی ژیانه‌وه‌ی ژینه
له حه‌نجه‌ره‌ی خامۆشی شه‌قام و کۆڵاندا
ده‌نگ، ره‌نگی شه‌رمی سه‌رگۆنای ئاڵی ئه‌وینه
له‌شاده‌ماره‌کانی جێژواندا
نۆته‌کانی ئاوازی بارانه
گۆرانی بۆگوێی سروشت ده‌نووسێته‌وه
ده‌نگ ،
رۆحی ناقووسی چوارچراکه‌ی بیست وچواری مهاباته
بێ ده‌نگیش ،
قرچه‌قرچی سێداره‌کانی ده‌ی خاکه‌لێوه‌ی بیست وپێنجه‌و
تا هه‌تایه له‌په‌رستگه‌ی دڵمانا
زه‌نگ زه‌نگ ...ده‌زه‌نگێنێ
ده‌نگ ، ره‌مزی قوفڵی زیندانه‌کۆنه‌که‌ی "ماندێلایه"
ئه‌مرِۆ سۆراخی زنجیره‌ژه‌نگاویه‌کانی ئارارات وزاگرۆسم ده‌پرسێ
دوایین خه‌نده‌ی مناڵی ناو بێشکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه
بێده‌نگیش، هاواری ره‌نگ سکووت و پرِ پیلانی ده‌وروبه‌رمه
*** 3 ***
من له‌کۆماری بێده‌نگییه‌وه ده‌دوێم
ئه‌گه‌ر کۆماری ده‌ریایه‌ک
شه‌پۆلی ده‌نگ نه‌یهه‌ژێنێ،
نه‌فه‌س نه‌فه‌س گێژاوی بێده‌نگی
ده‌یلووشێته بافووری خنکانه‌وه
ئه‌گه‌رله‌ناو قه‌فه‌زی ئاخه باڵ کراوه‌کانی حه‌زدا
گمه‌ی کۆترێکی عه‌شقی ئازاد نه‌فرِێ
ئه‌گه‌ر له‌ناو سازی مودێرِنی ده‌ستی شێعرێک
گه‌رووی نۆتێک بۆغه‌زاڵه ره‌تاوه‌کانی ئه‌وین
نمه نمه‌ی ئاوازێکی چیایی نه‌چرِێ
ئه‌گه‌ر له‌گۆرِه‌پانی رۆژنامه‌یه‌کدا
ئه‌سپی هه‌ناسه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌م
ره‌ها ره‌ها باڵی سه‌رکه‌ش بوونی نه‌گرێ
ئه‌گه‌رله‌ناوشووشه‌به‌ندی ژیانی پرِله‌تابۆی
خوداکان وخه‌ڵک وخه‌می خاکی موقه‌دده‌سا
ده‌نگی رِاسان وبه‌ردی ده‌ستی ئه‌ندیشه‌ی نوێ
په‌راش په‌راش بوتی بێده‌نگی نه‌شکێنێ...
ئه‌گه‌ر...... ئه‌گه‌ر..... ئه‌گه‌ر.......
ئه‌گه‌ر کچان وژنانی ناو کۆماری بێده‌نگی
له‌سێبه‌ری سه‌نگینی داره‌کۆته‌ره‌ی شه‌رم و
له ددانی که‌نین ئاسای "کرِۆکۆدیل "ی عه‌داڵه‌ت و
له گوڵبارانی شوومی زه‌ماوه‌ندی سه‌نگه‌سارا
سیروان ... سیروان ...
به‌ده‌ستی پر له ِشه‌پۆلی ده‌نگه‌وه
دیواری سه‌ده کۆنه‌که‌ی زه‌مان نه‌رِووخێنن
ئه‌گه‌ر... ئه‌گه‌ر... ئه‌گه‌ر...
*** 4 ***
ئه‌وا هه‌نگه‌که‌ی له‌که‌ندوو کراوی ناو شاخه گه‌وره‌ی دڵم
پووره‌ی فرِین و ویزه‌ی رابوونی لێوه دێت
چونکه هه‌رچی باخچه‌ی ره‌نگاورِه‌نگی گوڵ ده‌بینێ
eeeeبۆ شانه‌هه‌نگوینی شیعره‌ساتی ته‌مه‌ن
نایه‌ڵن تامی فڕین و شیله‌ی ماچێک بنۆشێ
ئه‌وا هه‌ناره‌کانی خه‌ون و ئاواتم
له‌ناو باخچه‌ی کۆنه‌خاک وته‌نگه‌لانی رۆژهه‌ڵاتیمه‌وه
ژاکاو ژاکاو ده‌بێته سووتووی ئاگردانی
خوداکانی ده‌سه‌ڵات و تابۆکانی پیرۆز کراو.
مێژوو مێژوو ، تاوان تاوان
باره مه‌رگی رۆژهه‌ڵاتیم له‌کۆڵدایه‌و
رۆژنامه‌کانی ده‌وروپشتم
کووله‌که ره‌شه‌که‌ی "بیلال "ن و
باشاری بانگی تازه‌ی من ناکه‌ن...
من له‌کۆماری بێده‌نگییه‌وه ده‌دوێم
له‌کاتێکدا،
له‌کێڵگه‌کانی بیرمان وله باخچه‌کانی ئه‌ندێشه‌مان
ده‌وران ده‌وران
نه‌زانین وشه‌رِ وئه‌هریمه‌ن چێنراوه
رێژنه‌ی غه‌درو وشکه‌ساتی مێشکی به‌ردین بارانمه و
شمشێری دڵ به‌ژه‌نگی ئایدۆلۆژیش، باخه‌وانم!
میوه‌ی هه‌میشه‌ییم برسێتی و
چریکه‌ی بولبولی وه‌رزم بێده‌نگییه!
*** 5 ***
ده‌نگ
چه‌پڵه‌رێزانی نه‌رمه بارانی به‌ر بووکی په‌لکه زێرِینه‌یه
بۆزه‌ماوه‌ندی باخچه‌ی وشک و تینووی رۆحمان.
هه‌ناسه‌ی به‌هاران ومچورِکی ماچی حه‌زمانه
لێوی سرِبووی کۆماری عه‌شق ده‌خاته پشکووتنی ژین
ده‌نگ ته‌قینه‌وه‌ی کانیی خنکاوی ئه‌وینی ژنانه
ئه‌وده‌مه‌ی چنگی سووری سه‌هۆڵبه‌ندی
شه‌رم وشووره‌یی و شه‌وه‌زه‌نگی یاسا...
کۆتره سپیه‌که‌ی گه‌روویان ،
خه‌ڵتانی شکۆفه‌ی سوورده‌کا
ده‌نگ
قژی ئاڵۆزی شێعره‌کانی منه گوڵ ده‌گرێ
ئه‌وکاته‌ی په‌پووله‌ی ئازادی یاده‌کانی ئێوه‌ی له‌سه‌ر ده‌نیشێ
زه‌نگی ته‌له‌فونه بێ ده‌نگه‌که‌ی ناو ژووری خه‌یاڵی منه
ئه‌وکاته‌ی ده‌ستی ئارامی تاسه و جۆلانه‌ی هه‌ناسه تان
لانکی ساوای بێ‌وازی شێعرم راده‌ژێنێ
ده‌نگ
به‌ردی ده‌ستی مناڵی چه‌توونی وشه‌کانی منه
به‌ره‌وسامی په‌نجه‌ره‌ی پادشاکان ده‌رِوا و
سروودی په‌راش په‌راشبوونیان بۆ ده‌خوێنێ
ئه‌وده‌مه‌ی کامێرای سه‌رشانی رۆژنامه‌کان
نا‌وێرن لێیان برِوانن
*** 6 ***
ده‌نگ ، هه‌ره‌س هێنانی سکووت و
باهۆزی په‌شیمانی خوایه له‌ناوی خۆی
ئه‌و ده‌مه‌ی خواکانی سه‌رزه‌وی
کردوویانه به‌کلکه‌وانه‌ی تاوان و
به‌ده‌مامکی روخساری شمشێریان و
به‌پێخۆری سه‌رسفره‌ی ره‌نگاوره‌نگی سیاسه‌ت و
درۆ درۆ ، چه‌پکه شاباشی برسێتی
ئه‌ده‌ن له‌سینه‌ی ئاخستانی مرۆ‌ڤ و
گوڵبارانی زه‌ماوه‌ندی مه‌رگ ده‌که‌ن
ده‌نگ ،ئه‌فسوونی قه‌ڵه‌مه‌شه‌یدا که‌ی نیچه‌یه
ئه‌وکاته‌ی له میدیاکه‌ی زه‌رده‌شته‌وه
هه‌واڵی مه‌رگی تابۆکانی ده‌نووسیه‌وه
*** 7 ***
من له‌کۆماری بێده‌نگییه‌وه ده‌دوێم
هه‌مووشتێ به ده‌نگه‌وه ده‌ژی
با ، کانی ، رووبار ، باڵنده ،
شمشاڵه‌که‌ی قاله‌مه‌رِه
په‌نجه‌ره‌ی کپ کراوی حه‌نجه‌ره‌ی ئینسانیش
ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌یه ده‌مرێ!
ئه‌وانه‌ی به‌بارانی ده‌نگ وشک ده‌بن و
کۆشکی که‌سرایان شه‌ق ده‌بێ
ته‌نیا باخی ره‌نگاوره‌نگی تابۆکانی ده‌سه‌لاته و
باخه‌وانانی پاشه‌رۆک خۆر
بۆیه دایمه گوێ له هه‌ناسه‌ی چرپه‌مان راده‌گرن
بۆن به‌ده‌می وشه‌کانمانه‌وه‌ده‌که‌ن و
له‌گوڵدانی به‌رپه‌نجه‌ره‌ی داخراوی عه‌شق وژوانماندا
درِکی یاسای سامناکی ده‌چێنن.
من له‌کۆماری بێده‌نگییه‌وه‌ده‌دوێم
*** 8 ***
ئه‌گه‌ربۆخه‌ونی ده‌م به‌یانی دارستانێک
شالووری شمشاڵی ده‌نگێک ،
شنه‌شن هه‌ڵبکات وشه‌ونمی ئاوازێ ،
له‌روخساری دره‌ختانی هه‌ڵپرژێنێ ،
هه‌رخێرا واشه‌ی قه‌فه‌سێک باڵی بۆده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌ناو خامۆشه به‌فری رِێبه‌ندانا
رچه‌ی ده‌نگێکی باڵدار، سامی رێگایه‌ک بشکێنێ ،
هه‌رخێرا چنگی سووری داڵی یاسا شوێنی ده‌گێرِێ.
وائه‌مرِۆ ده‌بینم له‌جه‌ژنی بێده‌نگیدا
ناوگیرفانی نهێنی ماڵان و
نێو باخه‌ڵی به‌تاڵی سفره‌و
ناو سکی سووتاوی به‌فره‌چاڵ و
ناو هه‌ناسه‌ی جانتا ورازی جلوبه‌رگی ژنان و
ژێرنوێنی یاوگرتووی نه‌خۆش و
ناو لانکی نوستووی پرخه‌ی منال و
ناو...ناو...
زرم... زرم... ئازار ...ئازار...ده‌پشکێنن!
گۆیا باڵه‌وازه‌ی رۆحی سه‌ر که‌شی ده‌نگێک
یان سه‌ته‌لایتی ره‌نگێک راو ده‌که‌ن!
من له‌کۆماری بێده‌نگییه‌وه ده‌دوێم...
*** 9 ***
ئه‌وانه‌ی به‌بارانی ده‌نگ وشک ده‌بن و
کۆشکی که‌سرایان شه‌ق ده‌بێ
ته‌نیا باخی ره‌نگاوره‌نگی تابۆکانه و...
ئه‌فسووس ئه‌فسووس
هه‌ندێ قه‌ڵه‌می‌تێر برسی خۆشمان ده‌بینم
له‌سه‌رسفره‌ی پرِاوپرِ له‌ره‌نگ و
پرِاوپرِله بێده‌نگی ئه‌وان ده‌ژی
بۆیه‌جار جار ، ده‌ستی گه‌رمی شێعره‌کانم
دێت وئه‌دا له‌زه‌نگی بێده‌نگی خۆشه‌ویستی و
پێیان ده‌ڵێ:
نه‌بن به چه‌پکه نێرگزی سه‌رمێزی ده‌سه‌ڵات و
له‌ده‌می پرِ هاواری سووری زامی عه‌شق وئازادیمان
بێده‌نگ نه‌بن
ئه‌فسووس ئه‌فسووس
هه‌ندێ له سایه‌ی دۆلارستانی ئه‌م وه‌رزه بێ ته‌مه‌نه‌دا ئه‌ژین و
له‌چاویلکه‌ی تاریکی ده‌سه‌ڵاته‌وه
له منداڵی سه‌ر که‌شی شێعره‌کانم ده‌رِوانن و
هه‌موودرگاکانی یاری وباخه‌کانی شاریان لێ داده‌خه‌ن
بۆیه‌جارو ده‌بینم،
کورِانی عه‌شق ونبووی ناو غه‌زه‌لم ده‌که‌ن به‌ئه‌شقیا،
به ژاری بێده‌نگی وبه زاری به‌تاڵی بیر ته‌نگییانه‌وه
کچانی په‌لکه شۆرِو بێ رووبه‌ندی قه‌سیده‌شم
ده‌که‌ن به‌شانۆی سه‌نگه‌سار،
به‌به‌ردی بێده‌نگییانه‌وه
من له‌کۆماری بێده‌نگییه‌وه ده‌دوێم
من له‌کۆماری بێده‌نگییه‌وه دێم 20 |12|83 ره‌حیم لوقمانی