? زمان،کولتور،کۆمه‌ڵ،نه‌ته‌وه
X
تبلیغات
رایتل
"شاده‌ماری‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانه‌که‌یه‌تی"
زمان،کولتور،کۆمه‌ڵ،نه‌ته‌وه
بیر وبۆچوون و یاده‌وه‌ری ڕ ـ کرمانج
ئارشیو
ناوه‌ڕۆک
یکشنبه 21 اسفند‌ماه سال 1384
به‌هار هاته‌وه

نه‌‌ورۆز

یه‌که‌مین جار شێعری نه‌ورۆزم له گه‌رووی زولالی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز نه‌جمه‌ی غولامی بیست.مێرمناڵ بووم و واتای زۆر وشه‌م نه‌ده‌زانی به‌ڵام وێنه‌ی شاعیرانه‌ی زۆر جوانی تێدابوو که لێی تێده‌گه‌یشتم،تابڵۆیێکی به‌هاری بوو که به هونه‌ره‌وه شێوه‌کاری تیاکرابوو. له‌و کاته‌وه خولیای ئه‌و شێعره بووم.زۆر جار له خۆم ده‌پرسی ده‌بێ ئه‌م شێعره هی کی بێ؟ده‌بێ له قووڵایی چ هه‌ستێکه‌وه هه‌ڵقوڵابێ؟

له زۆر که‌سم پرسی.ئاره‌زووم بوو شاعیره‌که‌ی بناسم.دوایی زانیم که شێعری به‌ڕێز کاک ڕه‌حیم لوقمانی‌یه.یه‌که‌م جار له نووستنگه‌ی زانستگای میللی تاران کاک ڕه‌حیمی لوقمانیم دیت.زۆر خۆشحاڵ بووم وباسی خولیایی خۆمم بۆ شێعره‌که‌ی کرد.

کاتێک هاتمه سنه له دانیشتنی مامۆستایانی سنه کاک ڕه‌حیمم دیت وله‌و کاته‌وه هه‌ڤاڵ ودۆستین.هه‌موو جارێ پێی ده‌ڵێم من کاتێک ئاره‌زووم بوو بتبینم به‌ڵام ئێستا به خۆشییه‌وه دۆستین سپاس ئه‌وکه‌سانه ده‌که‌م که منیان نارده سنه وهه‌لی باشیان بۆ ڕه‌خساندم .ئه‌مشه‌و به کاک ڕه‌حیمم گوت که به ئیزنی ئه‌و شێعره به‌رزه ده‌خه‌مه وێبلاگه‌وه و دوو شێعری نه‌ورۆزی به‌رزی فارسیشی له گه‌ڵ ده‌خه‌م.

 

 

نه‌ورۆز

 

ڕۆژ لـــه ئـــاســـۆی ســوور شه‌وق ئـــه‌داته‌وه

ده‌ڵـــێ ئـــــه‌مــساڵیش نــــه‌ورۆز هــــاتــــه‌وه

سـروشت سه‌رپـاکــی جــوانــی ئـــه‌نــوێــنێ

وه‌ک بـــووکـــی ڕازاو خـــۆی ئـــه‌خــه‌مڵێنێ

ده‌شـــت و کـوێستان و لووتکه‌ی به‌رزی کـێو

بــزه‌ی بـــه‌هـــاریــان کـــه‌وتـــۆته سـه‌ر لێو

بــه‌فــری تـــواوه‌ی ســـه‌ر شـــاخـــی تـه‌مبار

ئـــه‌بـــێ به فرمێسک چۆڕ چۆڕِ دێته خوار

هـــاژه‌ی شــــه‌تــــاوی بـــن کــوێستانی به‌رز

گـــابـــه‌رد ئـــه‌تلێــنێ کـــه‌ژ دێنــێته لــه‌رز

کـــیــژی دارســتان لــــه شـــایی چـــه‌مــــا

بــــه مــــۆسیـــقـــای ئــــاو، دێـــنه‌وه سه‌مـا

بـــاخ و ره‌زی شـــاخ یــان مێرگ و چیمه‌ن

خشــــڵـــی ڕازاوه‌ی بــــــژوێنی دیـــــمـــــه‌ن

سه‌وزایــــی ده‌شــــت و زنجیره‌ی کـــوێستان

تـــــاریـــف نــــاکــــرێ جــــوانی کوردستان

 

کــــــه‌وی دڵــــداری ئـــازادی و جـــــوانــــی

ده‌روونــــی کــــه‌یــــلــــی ســـۆزی گـــۆرانی

بــــه‌ری حــــه‌ســــره‌تی دڵ ئــــه‌کــــاتــه‌وه

بــــانـــگی پــه‌ڕِاوپــه‌ڕِ ده‌نــگ ئـه‌داته‌وه

لـــه سه‌ر قه‌ندیــــل و شـــاهۆ و نــه‌که‌رۆز

ئـــه‌ڵـــێ گـــه‌لـــی کـــورد نه‌ورۆزتان پیرۆز

 

نه‌ورۆزی 63- سه‌قز

 

                           کاک ڕه‌حیم لوقمانی

 

 

ئه‌م شێعره‌ش هی دوکتور شه‌فیعی که‌دکه‌نییه که زۆر به‌رز وبه‌واتایه .هه‌موو ساڵێ به‌ره‌و نه‌ورۆز ئه‌م سێ شێعره وه‌ک نه‌ورۆزانه ده‌خوێنمه‌وه بۆ قوتابیان.هه‌روه‌ک دوکتور گوتویه‌تی به‌هار به‌ڕێوه‌یه و دێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێل‌دڕۆه‌کانیش له سه‌ر ڕێی بن،دێت وسنوور وتێل‌دڕوو ده‌به‌زێنێ.

 

 

بخوان به نام گل سرخ در صحاری شب

 

که باغ ها همه بیدار و بارور گردند

 

بخوان, دوباره بخوان تا کبوتران سپید

 

به آشیانه خونین دوباره برگردند

***********

بخوان به نام گل سرخ در رواق سکوت

 

که موج و اوج طنینش ز دشت ها گذرد

 

پیام روشن باران

 

ز بام نیلی شب                     

 

که رهگذار نسیمش به هر کرانه برد

***********

! ز خشکسال چه ترسی

 

که سد بسی بستند                                          

 

نه در برابر آب

 

 که در برابر نور

 

...ودر  برابر آواز و در برابر شور

**********

در این زمانه عسرت

 

به شاعران زمان برگ رخصتی دادند

 

که از معاشقه ی سرو و قمری و لاله

 

سرود ها بسرایند ژرف تر از خواب

 

زلال تر از آب


************

 

تو خاموشی که بخواند؟

 

تو می روی که بماند؟

 

که بر نهالک بی برگ ما ترانه بخواند؟

************

از این کریوه به دور

 

:در آن کرانه ببین

 

بهار آمده از سیم خاردار         

 گذشته                                                     

 

!حریق شعله ی گوگردی بنفشه چه زیباست                                              

 

*********

 

هزار آینه جاری است

 

هزار آینه

 

اینک                     

 

به همسرایی قلب تو می تپد با شوق

***********

زمین تهی است ز رندان

 

همین تویی تنها                                         

 

که عاشقانه ترین نغمه را دوباره بخوانی

 

بخوان به نام گل سرخ و عاشقانه بخوان

 

<<.حدیث عشق بیان کن بدان زبان که تو دانی>>

 

 

 

 

 فه‌ره‌یدوونی موشیری:

 

 بوی باران

بوی سبزه، بوی خاک

شاخه های شسته، باران خورده، پاک

آسمان آبی و ابر سپید، برگ های سبز بید

عطر نرگس، رقص باد

نغمهء شوق پرستوهای شاد، خلوت گرم کبوترهای مست

نرم نرمک میرسد اینک بهار

خوش به حال روزگار

خوش به حال چشمه ها و دشتها

خوش به حال دانه ها و سبزه ها

خوش به حال غنچه های نیمه باز

خوش به حال دختر میخک که می خندد به ناز

خوش به حال جام لبریز از شراب

خوش به حال آفتاب

ای دریغ از تو، اگر چون گل نرقصی با نسیم

ای دریغ از من، اگر مستم نسازد آفتاب

ای دریغ از ما، اگر کامی نگیریم از بهار

گر نکوبی شیشه‌ی غم را به‌سنگ،

 هفت رنگش می شود هفتاد رنگ

 

 

 

 

 

 


FONTI KURDI
ژماره‌ی ته‌ماشاوان: 20945


Powered by BlogSky.com

ئاخرین نووسراوه‌کان