شێعرێک له دۆستی به‌ڕێزم کاک ڕه‌حیم لوقمانی(نه‌که‌رۆز)
(دیاری)
هه‌مووساڵێک له هه‌نده‌ران
نه‌ورۆزانه، خه‌ڵک جلوبه‌رگه‌کانی خۆیان
پێشکه‌ش ده‌که‌ن،
بۆ دانیشتوانی رۆژهه‌ڵات
لێره‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵیانبژارد،
نه‌ویسته‌کانی ده‌فرۆشرێن
به‌ڕه‌ش و ڕووته‌کانی وڵات.
دیتم که وا شاعیرێکی هه‌ژاری سه‌قز و
خوێندکارێکی مه‌هابادی، ،
پانتۆڵه‌که و کراسه‌که‌ی ''لۆرکا "یان له‌به‌ردایه،
که‌مێ درێژ‌و باڵا هه‌راو.
کچێکی تایپیستی کوردی نووسی سنه‌ییم دی
بلووزه‌که‌ی که‌نیشکه‌که‌ی "گادامێر "ی له به‌ردایه،
که‌مێ ته‌نگ و باڵا درێژ،
بارانییه‌که‌ی ڕامبۆی شاعیر، گه‌وره و گۆشاد
له به‌رلاوێکی کۆڵبه‌ری سه‌ر سنووری مه‌ریوانه
به‌رگی جوانی گیتاره‌که‌ی ڤیکتۆرگارایش
هه‌ڵدووراوه بۆدیوانی خۆشخوانێکی دیاربه‌کر
مامۆستایه‌کی هه‌ژاری بۆکانی
کراسه گه‌وره‌که‌ی "چامسکی" پۆشیوه ، که‌مێک گوشاد.
هونه‌رمه‌ندێکی شانۆکاری سنه‌ییش
چه‌کان چه‌کان، که‌وشه‌کانی چارلی چاپلینی له پێدایه...
به‌ڵام هه‌رچه‌ند ورد ده‌بمه‌وه و
جل‌و به‌رگی حاکمان وپیاوانی ده‌سه‌ڵات ده‌بینم،
نه درێژ، نه کورت، نه‌ده‌ڵپ، ته‌واو ته‌واو ،
ئه‌وه‌ی جوان پڕ به‌ریانه:
کۆته ره‌شه‌که‌ی "هیتلێر" و
پاڵتاوه‌که‌ی "ستالین "و
پۆتینه‌که‌ی "موسولینی" و
کراسه‌که‌ی "پینۆشه" یه...
31/12/2005 وه‌ک دیاری سه‌ری ساڵ ،پێشکه‌شه بۆ هه‌موویان
زۆر جێی سه‌رنجه که له قوتابخانه ئێرانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک جه‌ژن ده‌گیرێ،به‌ڵام له ناوه‌وه‌ی ئێران هه‌رباسی ناکرێ وبڤه‌یه.
ئه‌وه نیشان ده‌دا که له ده‌ره‌وه‌ی ئێران زمانی فارسی له ناوفارس‌زمانه‌کاندا له مه‌ترسیدایه وئه‌و ڕۆژه جه‌ژن ده‌گرن تا له بیریان بێته‌وه که زمانی زگماکیان فارسییه و ئێران ساڵانه به ملوێنان دۆلار خه‌رج ده‌کا تا زمانی فارسی له ناو فارسه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا بپارێزێ،به‌ڵام له ناوه‌وه‌ی ئێران که‌س نابێ باسی کا تا خاوه‌نانی زمانه‌کانی دیکه داوای مافی ڕه‌وا وخواداوی خۆیان نه‌که‌ن.ئێستاش پێیان وایه ئینتێرنێت وسه‌ته‌لایت نیه و که‌س ئاگاداری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نیه ونازانێ که ڕۆژێکی وا هه‌یه.
له ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی زمانی فارسی وڵاتی سوئێد ئه‌م ڕستانه نووسراون:
* که‌سێک که له زمانی دایکیی خۆی بێ‌به‌ش‌کراوه ژیانێکی دژوارتروناخۆشتری ده‌بێ.
* ئاکامی توێژینه‌وه زانستییه‌کان نیشان ده‌دا مناڵی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک بیانی که فێری زمانی زگماکی خۆی ده‌کرێ له ده‌رس خوێندندا سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێ.
*فێربوونی زمانی زگ‌ماک وزه‌ی خۆبــڕوایی به مرۆڤ ده‌دا وهێزی بۆپارازتنی شوناس وهۆوییه‌تی زیاتر ده‌کا.
*به به‌کارهێنانی زمانی زگ‌ماک،مرۆڤ له پارازتنی کولتور وداب ونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ.
* زانینی چه‌ندزمان خه‌زێنه‌ی پــڕبایه‌خی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
* ته‌واوی زمانه‌کان به‌بایه‌خن وته‌نیا زمانی ئینگلیزی وزمانه گه‌وره‌کان بایه‌خدارنین.
* زانینی هه‌رزمانێک ده‌لاقه‌یه‌کی نوێ له زانست به ڕووی مرۆڤدا ده‌کاته‌وه.
له‌و ورده فه‌رمایشانه‌ی مامۆستایان ده‌ر‌ده‌که‌وێ زمانی فارسی له ناو فارس‌زمانه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا لایه‌نگری که‌مه وسووکایه‌تی به زمانی فارسی ده‌کرێ وکۆمه‌ڵی فارس‌زمانه‌کان توووشێ گرێی خۆبه که‌م زانین(عوقده‌ی حه‌قاره‌ت) بوون وبه فارسی قسه ناکه‌ن و به بێ‌کلاسی ده‌زانن و ده‌بێ به پــڕوپاگه‌نده بیانکێشنه قوتابخانه‌ی فارسی.
خوێنه‌رانی به‌رێز هه‌رفارس گووته‌نی : هه‌رشتێک بۆخۆتی ده‌خوازی بۆ خه‌ڵکی‌تریشی بخوازه .
به خوێندنه‌وه‌ی ڕسته‌کانی سه‌ره‌وه پرسیارێکی زۆر دروست ده‌بێ:
1_ ئایائه‌وان هه‌ر زمانی فارسی به زمان ده‌زانن وئایا ئه‌مه بیرێکی شۆوینیسمی نیه؟
2_ ئایا ده‌یانهه‌وێ مرۆڤی غه‌یره فارس ژیانێکی ناخۆش ودژواریان هه‌بێ؟
3_ ئایا غه‌یره فارس ده‌بێ له ده‌رس و پێشکه‌وتنی زانست دا لاواز بن؟
4_ وه ….
ئێمه ساڵهایه هاوار ده‌که‌ین که مافی ئێمه‌یه زمانی خۆمان له قوتابخانه‌وه تا زانستگا بخوێنین و خودا ئه‌م مافه‌ی به ئێمه داوه ، به‌ڵام حوکومه‌ت نایدا.
ئێمه لێره له وانه‌یه‌کدا که 30 قوتابی تێدایه وته‌نیا یه‌کیان غه‌یره کورده ده‌بێ ته‌نانه‌ت قسه ئاساییه‌کانیشمان به فارسی بکه‌ین و ئاپارتایدی ته‌واوی زمانی حاکمه.
له سنه‌وه تا ئامێد
نیـ ...شتـ...ما...ن
نیشتمان ئه‌و وشه‌یه‌ی که به زۆر کراوه‌ته چوارله‌ت.ژیان بێ ئه‌و ژانه.کاتێک به‌شێک له نیشتمانه‌که‌ت که جگه‌رگۆشه‌ته له ژێر چه‌کمه وسه‌رنێزه‌دایه وهێشتا نه‌تدیوه وده‌ته‌وێ بۆ یه‌که‌م جاربیبینی دڵه خورپه داتده‌گرێ و ئۆقره‌ت لێ ده‌برێ،هه‌ست ده‌که‌ی ده‌چی بۆ جێ‌ژوان،جێ‌ژوانی یه‌که‌م دڵداری....
نه‌مده‌ویست ئه‌م سه‌فه‌رنامه‌یه بنووسم ،به‌ڵام دۆستان داوایان کرد وهانیاندام بینووسم ،خۆم وه‌ک بازه‌رگانه‌که‌ی ناو مه‌سنه‌وی مه‌ولانا ده‌هاته به‌رچاو.له وڵاتی تووتی‌یه‌کان گه‌ڕابوومه‌وه و ده‌بوایه دیارییه‌که‌م ...
جارێ کارم زۆره نه‌متوانیوه تایپی که‌م به زووانه ته‌واوی ده‌که‌م.