شێعرێک له دۆستی به‌ڕێزم کاک ڕه‌حیم لوقمانی(نه‌که‌رۆز)
(دیاری)
هه‌مووساڵێک له هه‌نده‌ران
نه‌ورۆزانه، خه‌ڵک جلوبه‌رگه‌کانی خۆیان
پێشکه‌ش ده‌که‌ن،
بۆ دانیشتوانی رۆژهه‌ڵات
لێره‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵیانبژارد،
نه‌ویسته‌کانی ده‌فرۆشرێن
به‌ڕه‌ش و ڕووته‌کانی وڵات.
دیتم که وا شاعیرێکی هه‌ژاری سه‌قز و
خوێندکارێکی مه‌هابادی، ،
پانتۆڵه‌که و کراسه‌که‌ی ''لۆرکا "یان له‌به‌ردایه،
که‌مێ درێژ‌و باڵا هه‌راو.
کچێکی تایپیستی کوردی نووسی سنه‌ییم دی
بلووزه‌که‌ی که‌نیشکه‌که‌ی "گادامێر "ی له به‌ردایه،
که‌مێ ته‌نگ و باڵا درێژ،
بارانییه‌که‌ی ڕامبۆی شاعیر، گه‌وره و گۆشاد
له بهرلاوێکی کۆڵبه‌ری سه‌ر سنووری مه‌ریوانه
به‌رگی جوانی گیتاره‌که‌ی ڤیکتۆرگارایش
هه‌ڵدووراوه بۆدیوانی خۆشخوانێکی دیاربه‌کر
مامۆستایه‌کی هه‌ژاری بۆکانی
کراسه گه‌وره‌که‌ی "چامسکی" پۆشیوه ، که‌مێک گوشاد.
هونه‌رمه‌ندێکی شانۆکاری سنه‌ییش
چه‌کان چه‌کان، که‌وشه‌کانی چارلی چاپلینی له پێدایه...
به‌ڵام هه‌رچه‌ند ورد ده‌بمه‌وه و
جل‌و به‌رگی حاکمان وپیاوانی ده‌سه‌ڵات ده‌بینم،
نه درێژ، نه کورت، نهدهڵپ، ته‌واو ته‌واو ،
ئه‌وه‌ی جوان پڕ به‌ریانه:
کۆته ره‌شه‌که‌ی "هیتلێر" و
پاڵتاوه‌که‌ی "ستالین "و
پۆتینهکهی "موسولینی" و
کراسه‌که‌ی "پینۆشه" یه...
31/12/2005 وه‌ک دیاری سه‌ری ساڵ ،پێشکه‌شه بۆ هه‌موویان