مزگێنی دا به سروه بای به‌هاری
واهاتهوه نـــــــهورۆزی کورده‌واری
گاڵه‌ی نه‌ورۆز دێته گوێ.تیاماومهتهوه که به که‌س پیرۆزبایی بڵێم یانا؟پیرۆزبایی کاتێک خۆشه که دڵنیا بی که ساڵی دوای نه‌ورۆز خۆش وپیرۆزه،به‌ڵام ئه‌وه‌تا له بیرمه ساڵ له دوای ساڵ ناخۆشتر و ڕهشتربووه. ساڵان ده‌یانگوت ئه‌مساڵ خۆزگه‌م به پار ده‌بێ ئێستا بڵێین ئه‌مڕۆ خۆزگه‌م به دوێنێ.هه‌موو ساڵێک به شــڕی ساڵمان ته‌حویل ده‌ده‌ن ساڵ له ساڵ شـــڕتر.
یادی به‌خێر به مناڵی له دێ ده‌چوین بۆ هه‌لاوه مه‌لاوه.له کولاوکهی سه‌ربانه‌وه سه‌وه‌ته یاتاوهیێکی چکۆله که به به‌نێکه‌وه بهستبومان ده‌مانخسته خوار.ده‌بوایه ده‌نگی خۆمان بگۆڕییایه و بمانگوتایه:
هه‌لاوه مه‌لاوه شتێکمان بۆ بخه‌نه بن تاوه
کوڕه‌که‌تان ببێ به زاوا
من مناڵ بووم و نه‌مده‌زانی که ده‌نگی خۆم بگۆڕم وده‌یانزانی کێم.مامم دهتمهنی بۆ خستمه ناو قووتووهکهوه له خۆشیا نه‌مده‌زانی چی بکه‌م چونکێ به مانگێ ئه‌و دهتمهنه خه‌رج نه‌ده‌بوو.له زۆر ماڵیش هێلکه‌یان بۆ ده‌خستینه ناو تاوه که به پیواز ڕه‌نگیان کردبوو.
مێرمناڵان و گه‌وره‌کان خه‌ریکی هێلکه‌شکێنه و مێشین ده‌بوون.تا سێزده به‌ده‌ر خۆشی بوو وهه‌موو فیکه‌ی سمێڵیان ده‌هات.
ئه‌و کات سێ مانگی زستان به بۆنه‌ی به‌هاره‌وه به خۆشی ڕامانده‌بوارد وچاوه‌ڕێی هاتنی نه‌ورۆز ده‌بوین، به‌ڵام ئێستا نه‌ورۆز دێ و ده‌ڕوا وخۆشی به دڵمانا نایا. هه‌ژاری ونابه‌رابه‌ری به حاستێ گه‌یشتووه که خۆشی ناهێڵێ.کاتێک ده‌توانم شاد بم که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد هه‌یانبێ و شادبن،لانی که‌م زۆرینه‌ی خه‌ڵک به زگی برسییه‌وه نه‌خه‌ون.
جا بۆیه داوای لێبوردن ده‌که‌م و پیرۆزبایی به که‌س ناڵێم و ئه‌م شێعره‌ی کاک ڕه‌حیم لوقمانی پێشکه‌ش ده‌که‌م که نه‌ورۆزی 62 هـ . گوتویه‌تی:
تارای ڕه‌ش
کـــاتێ زستـــان بـــهرگــی مه‌رگی له به‌ردا بوو
چـــیــام تاسه‌ی گــۆڤهنــدێکــی لـه سه‌ردا بوو
بـــــووکی ئاسمــان بسکــی لــه سه‌ر ڕوو ده‌ترازا
ســــهمــای ئـازاد بوونی ده‌کــرد لـــه‌گــه‌ڵ نــازا
نــهمــامــان و پــیــــرهدارانــی بـــــێ هـــــهتــاو
ده‌ژیانه‌وه له‌گه‌ڵ ســۆزهی ئــاهـــــهنــگی ئــــاو
کــیــژی چــیــا لــهبـــــهر ئــاوێنـهی ڕووبـــاران
کـــراســی تــازهی دهپــــۆشــی لـــه گــوڵخـــاران
کـــهوی بــهیــان لــه ســـه‌ر ئاسۆی خاکـــهلێوه
مـوژدهی هــــهتاوی ئه‌دا بـــه‌م کــهژ و کـــێــوه
به‌ڵام سه‌د داخ ئه‌و هه‌تاوه هه‌ر ده‌ر نــهکهوت
لــه تـــهلبـــهنــدی پشتی ئاسۆوه سه‌ر نه‌که‌وت
یه‌کـــه‌م زه‌رده‌ی لـــێوی بـــههـــار هــهڵپڕووکا
وه‌ک تـــارای ڕه‌ش درا بـــه ســه‌ر جوانی بووکا