ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر ایگه‌یاندووه که به‌م زووانه له وڵاتی تورکیه TV کوردی ده‌که‌وێته کار.ئه‌م هه‌واڵه زۆر جێی خۆشحاڵییه بۆهه‌موو کوردێکی وڵاتپه‌روه‌ر.
من دڵنیام که کاری ئه‌م tvیه له پێناوی خزمه‌ت به زمان وکولتوری کوردیدادهبێ وجیاوازی ته‌واوی له گه‌ڵ TV یه به ناوکوردییهکانی ڕۆژهه‌لات ده‌بێ،چونکێ کوردی باکوور ناهێڵن ئه‌و TVیه ببێته هۆکاری تواندنه‌وه وله ناوچوونی زمانی کوردی وبه پێچه‌وانه ده‌یکه‌نه ئامرازی پێشکه‌وتن وگه‌شه‌ی زمان وکولتوری کوردی،ئه‌م گه‌شبینییه له‌وه‌وه ده‌ڵێم که له نێوان حکومه‌تی تورک و کوردا ناکۆکی له سه‌ر سه‌رۆکی ئه‌و tvیه هه‌یه و حکوومه‌ت ده‌ڵێ به‌رپرسی تورک بێ به‌ڵام کورد ده‌ڵێن که به‌رپرسی کورد بێ وقهی ناکا که ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی تورک بن،ئه‌م هه‌ڵوێسته دڵی ئێمه گه‌ش ده‌کا ونیشان ده‌دا که کوردی باکوور له چ حاستێ له هۆشیاری دان.
کردنه‌وه‌ی ئه‌و TVیه به نه‌ته‌وه‌ی کورد پیرۆز بایی ده‌ڵێین وهیوای سه‌رکه‌تنیان بۆ ده‌خوازین.
ده‌رسی ئه‌مڕۆ
له دوێنێ شه‌وه‌وه خۆم ته‌یار ده‌کرد بۆ ئه‌مڕۆی قوتابخانه.به یانی زوو به جل وبه‌رگی کوردییه‌وه به‌ره‌و قوتابخانه‌ی "هۆشمه‌ند" ڕێکه‌وتم.له ده‌سپێکی وانه‌دا له قوتابیانم پرسی : کێ ده‌زانێ دوو بۆنه‌ی گرینگی ئه‌مڕۆ 2ی ڕه‌شه‌مه به‌رامبه‌ر له گه‌ڵ 21February بڵێ؟
به داخه‌وه که‌س نه‌یزانی.ئاخێکم هه‌ڵکێشا و وتم ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی گرینگه و دوو بۆنه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه: 1- ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک 2- ڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هه‌ژار.
باسی ئه‌و دوو بۆنه گرینگه‌م بۆ کردن .گوتم ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییه ئه‌مڕۆ ڕۆژێکه که ته‌واوی مرۆڤ ڕێزی لێده‌گرن وده‌یکه‌نه جه‌ژن وبه زمانی زگماکیان قسه ده‌که‌ن به‌ڵام به داخه‌وه لێره که‌م که‌س ده‌زانێ که ڕۆژێک به‌و ناوه هه‌یه چ بگا به‌وه‌ی که جێژنی بۆ بگرن.
گوتم منیش ئه‌مڕۆ ده‌مهه‌وێ وه‌ک ته‌واوی مرۆڤ به زمانی خۆم قسه بکه‌م،به هۆی ئه‌وه که قوتابی غه‌یره کوردی لێیه به کوردی وفارسی قسه‌م کرد وقین وسکاڵای خۆم ده‌ربـڕی که بۆ ناتوانین به زمانی خۆمان بخوێنین وقسه بکه‌ین وبه قوتابییه تورکهکانیشم گوت که به زمانی تورکی هه‌ستی خۆیان بۆ ئه‌م ڕۆژه گرینگه ده‌ربڕن.
هۆکاری ناونانی ئه‌مڕۆم به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک بۆباس کردن وبایه‌خی پارازتنی زمانی دایکیم بۆگوتن،دواییش باسی مامۆستاههژارم کرد.
ڕێکه‌وتێکی باش بوو که ته‌وه‌ره‌ی ده‌رسی ئه‌مڕۆمان "نامه نووسین" بوو دوایی ده‌رس ته‌واوبوون پێم گوتن که هه‌رکامیان له نامه‌یه‌کدا باسی ئه‌م دوو بۆنه گرینگه بکه‌ن.به داخه‌وه کوردی نازانن به تایبه‌ت ئه‌مساڵ جه‌ختمان زۆر له سه‌ره وهه‌وا زۆر سارد وبهستهڵهکه وناهێڵن ...
ئه‌مساڵ یه‌که‌مین ساڵه که به فارسی قسه ده‌که‌م وئه‌ویش له بهرنهخستنه ژێرپێی مافی چهندقوتابی غه‌یره کورده.
ئه‌مانه وێنه‌ی چه‌ند نووسراوه‌ی قوتابییهکانمه که ئه‌مشه‌و ئیسکهنم کردون:
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/behshid.JPG
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/shima.JPG
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/elnaz.JPG
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/jina.JPG
http://img.villagephotos.com/p/2006-2/1150555/mahsa.JPG
ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک
ڕۆژی 21 February (2 ی ڕه‌شه‌مه) له لایان یۆنسکۆوه به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک په‌سندکراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ڕووداوێکی ساڵی 1952ز. له وڵاتی به‌نگلادێشی ئێستا بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌م ڕۆژه به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک بنرێ.له پێش سه‌ربه‌خۆیی "به‌نگلادێش"ئه‌و وڵاته به‌شێک بوو له وڵاتی پاکستان.ئه‌وکات پاکستان له دوو به‌شی ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا پێکهاتبوو که 1600 ک.م. له یه‌ک دوور بوون.که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌ی "بهنگاڵی" له به‌شی ڕۆژهه‌لاتی پاکستان وخاوه‌نی زمان ،فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو پێشکه‌وتوو وله‌مێژینه بوون.
"محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌ناح" ڕێبه‌ری حکومه‌تی پاکستان ڕێبازێکی زۆرتوندوتیژی دژبه بهنگالییهکان گرتبووه به‌ر که هه‌رئه‌و ڕێبازه بووه هۆی له‌ت له‌ت بوونی پاکستان.
پاکستان ته‌نیا زمانی "ئوردوو"ی کرده زمانی فه‌رمی و ئیزنی به بهنگالییهکان نه‌دا به زمانی زگماکی خۆیان بخوێنن وسیاسه‌تی تاواندنه‌وه‌ی زمانی به‌نگالی له ناو ئوردوو دا ڕه‌چاو گیرا.له پاکستان بۆ سه‌رکووت کردنی بهنگالییهکان ته‌نیا "ئایین"یان به تاقانه فاکته‌ری په‌یوه‌ندی دوو نه‌ته‌وه دانا.
خه‌ڵکی به‌نگاڵ وبه تایبه‌ت خوێندکاران دژ به‌م کاره نامرۆڤانه ونادیمۆکراتییانه‌ی حکومه‌تی پاکستان ڕاوه‌ستان وکاردانه‌وه‌ی تیژیان نیشان دا.خوێندکاران وه‌ک ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه و خه‌ڵکی به ئارامی خۆپیشاندانیان سازدا به‌ڵام حکومه‌تی پاکستان به هێزی پۆلیس هێرشی برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و تاقمێک له‌وان کوژران وبرینداربوون.چوونکێ کوژرانی ئه‌وان له ڕێگای مافێکی خوداداودا(زمانی زگ‌ماک) بوو خه‌ڵکی ناوی "شه‌هید"یان له سه‌ردانان وئه‌و ڕووداوه بووه هه‌وێنێک بۆبزووتنه‌وه‌کانی دوایی. رۆژی 21 February بووه ڕه‌مزی به‌رخوودانی به‌نگاڵ و ئه‌وانی ئاگادارکرده‌وه که نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازله پاکستانن و بیری ئه‌وانی له مه‌ڕ دێمۆکراسی ونه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و عیلمانیه‌ت به‌رفره‌وان کرد وله ئاکامدا بووه هۆی سه‌ربه‌خۆیی "به‌نگلادێش" له پاکستان.
له دوای ساڵی 1952 ز. وڵاتانی ئامریکا،ئینگلیز ،کاناداوهێند ئه‌م ڕۆژه‌یان وه‌ک ڕۆژێکی پیرۆز یادکرده‌وه و خه‌ڵکی به‌نگلادێشیش زیاتر که‌وتنه بیری زمانی زگماکی خۆیان و زۆرتری پێڕاگه‌یشتن . ڕێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییU.N. ئه‌م ڕۆژه‌ی وه‌ک ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک ڕاگه‌یاند وئه‌مڕۆ له زیاتر له200 ووڵاتی جیهان ئه‌م ڕۆژه ده‌که‌نه جه‌ژن.
خه‌ڵکی به‌نگلادێش ئه‌مڕۆ له پاڵ حه‌ول دان بۆ زمانی زگماکی خۆیان ونه‌هێشتنی بیری شۆوێنیسم ڕێز بۆ ته‌واوی زمانه‌کانی دیکه‌ی جیهان داده‌نێن.ئه‌مکاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی به‌نگاڵ ده‌بێته ڕێسا ونموونه نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان ونیشان ده‌دا که زمانی زگ‌ماک چه‌نده پیرۆز وپــڕبایه‌خه‌و و ڕه‌مزی سه‌ربه‌خۆیییه.